News and events‎ > ‎

کتێبێکی هاوبەشی مامۆستایانی زانکۆی بۆخومی ئەڵمانیا و زانکۆی سلێمانی بڵاوکرایەوە

posted Jun 30, 2021, 1:30 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jun 30, 2021, 1:31 PM ]
کتێبی دەروازەیەک بۆ کاری کۆمەڵایەتی لە ئامادەکردنی بەشێک لە مامۆستایانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و مامۆستایانی زانکۆی ئەپڵاید ساینس ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە کە وەک سەرچاوەیەکی زانستی بواری کاری کۆمەڵایەتی سودی لێدەبینرێت.

کتێبەکە بەرهەمی کاری پێکەوەیی هەردوو زانکۆیە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا کە وەک یەکەمین کتێبی بوارەکەیە کە بە هاوبەشی و بە شێوازێکی زانستی ئامادەکراوە. مامۆستایانی بەشدار لە ئامادەکردنی کتێبەکە بریتییەن لە هەریەک لە د. لوقمان ساڵح کەریم (لوقمان سیوەیلی)، د.نیان نامق صابر، د. ژیا عباس قادر لە زانکۆی سلێمانی و  د. چنور قادری، کریستین سۆننبێرگ لە زانکۆی بوخۆم.

کتێبەکە بە زمانی کوردییە لەلایەن چاپخانەی کارۆوە چاپکراوە و بڕیارە ساڵی داهاتووی خوێندن وەک دیاری ببەخشرێتە خوێندکارانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی کە تێیدا بە چەند بەشێک باسی دەروازەکانی کاری کۆمەڵایەتی دەکات. بڕیاریشە هەر لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی هەردوو زانکۆدا لە ئایندەیەکی نزیکدا کتێبێکی دیکەی هاوبەش بە زمانی ئینگلیزی لە ئەوروپا بڵاوبکەنەوە.


Comments