News and events‎ > ‎

کۆڕی مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح لە زانکۆی سلێمانی

posted May 6, 2016, 12:54 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated May 6, 2016, 12:57 PM ]

بەشی كۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانكۆی سلێمانی دوو كۆڕ بۆ هەردوو رۆشنبیر مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح ریكدەخات.

 
ڕۆژی  سێشەممە ٢٠١٦/١٠/٥ کۆرێک بۆ نوسەر و رۆشنبیر د. مەریوان وریا قانع بە ناونیشانی (سیاسەت و سۆز: دەربارەی پەیوەندیی نێوان سیاسەت و ترس، سیاسەت و ئومێد، سیاسەت و هەستكردن بە ئیهانەكردن) رێکدەخرێت.
هەروەها رۆژی چوار شەممە ٢٠١٦/٥/١١ کۆڕێک بۆ نوسەرو رۆشنبیر ئاراس فەتاح بەناونیشانی (سیاسەت و ئەخلاق: چەند سەرنجێك لە ئەخلاقی بەرپرسیارێتی لە سیاسەتدا) رێکدەخرێت. 

کۆڕەکان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی دەبێت لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی و هاتن بۆ هەموانە.

Comments