News and events‎ > ‎

لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان رۆژی ژینگەی کوردستان بەرز راگیرا

posted Apr 16, 2019, 12:20 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Apr 16, 2019, 12:57 PM ]

لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەڵمەتێکیان بۆ ناشتنی نەمام و سەوزکردنی باخچەکانی کۆلێژ بەڕێوەبرد و باخچە و هۆڵ و بەشەکانی کۆلێژیان لە خاشاک و پاشماوەکان پاککردەوە.

رۆژی ١٦ی ٤ی ٢٠١٩ کە بە رۆژی ژینگەی کوردستان دیاریکراوە  پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە یاوەری د. كاوە عەبدوڵڵا، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. وشیار عەبدوڵلا راگری کۆلێژی دەرمانسازی و چەن مامۆستایەکی دیکە سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی کردو لەلایەن د.ئیبتیسام ئیسماعیل راگری کۆلێژی زانستە كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و د.ئامانج حەسەن یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشە زانستییەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەوە پێشوازیکران کە بە مەبەستی بەشداری لە چالاکییە ژینگەییەکان سەردانی کۆلێژیان کردبوو.

د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی چالاکییەکانی خوێندکارانی بەسەرکردەوە و لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە خوێندکاران و مامۆستایان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی سەوزکردنی کۆلێژ و پاککردنەوەی کۆلێژ کە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و باخچەکانی سلێمانی و چەند لایەنێکی دیکە ئەنجامیاندابوو هەروەک لەلای خۆیەوە بەڵێنی هاوکاری زیاتری سەرۆکایەتی زانکۆی پێدان لە پێناو پاکراگرتنی ژینگەی زانکۆ و سەوزکردنی.

.دواتر سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایان بەشداریان لە هەڵمەتی نەمام ناشتندا کردو  پاشانیش خوێندکارانی سەرجەم بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ پاککردنەوەی باخچە و هۆڵەکانی خوێندن ئەنجامدا بە مەبەستی بەخشینی سیمایەکی شارستانیانە و  ژینگەیەکی تەندروست بە کۆلێژ.






 



Comments