News and events‎ > ‎

لە رۆژی جلی کوردیدا فێستیڤاڵی خوێندکارانی کۆلێج بەڕێوەچوو

posted Mar 10, 2021, 10:57 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Mar 10, 2021, 11:01 AM ]
بۆ پیرۆز راگرتنی رۆژی نیشتمانی جلی کوردی، خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان فێستیڤاڵێکی تایبەتیان رێکخست کە تێیدا  چەند چالاکییەکی هونەریی ئەنجامدرا.

رۆژی ١٠ی ٣ی ٢٠٢١ بە چاودیری و لەژێر سەرپەرشتی راگرایەتی کۆلێژ و بەهاوکاری  نوێنەرایەتی خوێندکاران، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی خوێندکارانی  کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکاندا چەند چالاکییەکی هونەری پێشکەشکران .

سەرەتای چالاکییەکان بە نمایشێکی کەلتوری کوردی دەستیپێکرد لە بەردەم هۆڵی کۆماری کوردستان کە تێیدا چەندین بابەتی کەلەپوری تایبەت بە کورد خرابونەڕوو. پاشان بە وەستانی چەند ساتێک بۆ گیانی شەهیدان و بە مارشی ئەی رەقیب چالاکییەکان دەستیپێکرد. کە تێیدا د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێج و د.ئامانج حەسەن یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران بە جلوبەرگی کوردییەوە ئامادەیبوون.

دواتر وتاری نوێنەرائیەتی خوێندکاران خوێندرایەوە و تێیدا پیرۆزبایی رۆژی جلی کوردی و گرنگی پاراستنی جلوبەرگی کوردی بۆ دۆزی کورد خرایەڕوو. هەروەها سوپاسی راگرایەتی کۆلێژی کرد لە هاوکاری و پاڵپشتیکردنی ئەو چالاکییانە. دواتر ژمارەیەک لە خوێندکاران بە خوێندنەوەی چەند پارچە هۆنراوەیەک بەشدارییان کرد و  دوو دەقی شانۆیی لەلایەن خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژەوە نمایشکرا کە یەکێکیان تایبەت بوو بە جیهانگیری و ئەویدیکەشیان سەبارەت بە قوربانییەکانی کورد بوو لە سەردەمی داگیرکاریدا. لە کۆتاییدا بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێی کوردی کۆتایی بە چالاکییەکان هات. 





Comments