News and events‎ > ‎

لە رۆژی خۆشەویستیدا چەند چالاکیەک لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو

posted Feb 14, 2019, 1:07 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Feb 16, 2019, 7:24 AM ]
بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی و رادیۆی ئێکس ئێف ئێم چەند چالاکییەکی هونەری و شیعر خوێندنەوەیان رێکخست.

رۆژی پێنچ شەممە ١٤ی ٢ی ٢٠١٩ لە رۆژی خۆشەویستیدا کە بە ڤالانتاین ناسراوە، لە هۆڵی کۆماری کۆردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو کە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان ئامادەیبوون.

سەرەتای چالاکیەکە، راگری کۆلێژ بە ناوی راگرایەتی و مامۆستایانەوە پیرۆزبایی رۆژی خۆشەویستی کرد و سوپاسی هاوبەشانی چالاکییەکەی کرد لە رێکخستنی بۆنەکەدا و پاشان هاوبیر حەمە عەلی بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریکی لە وتەیەکدا پیرۆزبایی گۆشەی ئەمریکی لە خوێندکاران کرد لە رۆژی ڤالانتایندا و هیوای بەسەربردنی کاتێکی خۆشی کرد لە ئیڤێنتەکەدا. 
 
لە بەشی یەکەمی چالاکییەکەدا چەند پارچە شعرێک لە لایەن هەریەک لە  شاعیران خاتو دیاری فەرەیدون و مەریوان قەرەداغی پێشکەشی ئامادەبوان کرا بە بەشداری میوزسیان مامۆستا محەمەد بە گیتار.  دواتریش هەریەک لە هونەرمەندانی لاو لاڤە واحید و دانا بە بەشداری میوزسیانان هێدی و رۆژ بە چەند گۆرانییەک یادەکەیان رازاندەوە. هەروەها د. هەژار محەمەد مامۆستای بەشی تەکنیکی مێدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  چەند پارچە هۆنراوەیەکی خۆی خوێندەوە و لە لایەن ئامادەبوانەوە پێشوازی لێکرا.

چالاکیەکە لە لایەن کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و بە هاوبەشی گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی و رادیۆی ئێکس ئێف ئێم رێکخرابوو. لە کۆتاییشدا د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری زانستە مرۆڤایەتییەکان بڕوانامەی رێزلێنانی پێشکەشی شاعیرانی بەشدار و بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریکی و هونەرمەندان و میوزیسیانان کرد.



Comments