News and events‎ > ‎

لە یادی ئەنفالدا خوێندکارانی قۆناغی یەکی راگەیاندن شانۆگەرییەکیان پێشکەشکرد

posted Apr 19, 2017, 12:12 PM by Barham Khalid Ahmed
بۆ رێزگرتن لە یادەوەری ئەنفال و وەبیرهێنانەوەی زۆرێک لەو کارەساتانەی کە بەسەر گەلی کورددا هاتووە, ژمارەیەک لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی راگەیاندن چالاکییەکی شانۆییان ئەنجامدا. بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران، سەرلەبەیانی رۆژی ١٨-٤-٢٠١٧ بەشێک لە خوێندکارانی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان شانۆیی (سەرگوزەشتەی خاڵ) یان نمایشکرد، کە تێکست و نواندنەکەشی هەر بەرهەمی خودی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی راگەیاندن بوو.
ئەو چالاکییەی خوێندکارەکان بەشێک بوو لەو چالاکییانەی کە هەر دوێنێ لە کۆلێژەکەدا بۆ یادی ئەنفال بەڕێوەچوو کە چەند توێژینەوە و باسێک دەرباری ئەنفال لەلایەن مامۆستایانی بەشی مێژو و توێژەرانی دەرەوەوە پێشکەشکران بە ناونیشانی لە پێناو بە دۆکیومێنتکردنی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال.



Comments