وەک رێزلێنان بۆ بەرخۆدانی کوردانی عەفرین و هاوسۆزی لەگەڵ شەهیدان و قوربانیان و ئاوارەکانی شاری عەفرین، مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان هاوخەمی خۆیان نیشاندا و بە چەند ساتێک وەستان پاڵپشتی خۆیان بۆ عەفرین دەربڕی. رۆژی دووشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠١٨ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان چالاکییەکی هاوسۆزیان بۆ شاری عەفرین نیشاندا و بە چەند ساتێک وەستان دەوامی ئاسایی خۆیان دەستپێکرد بە بەشداری راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشە زانستی و کارگێریەکانی کۆلێژ هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانیدانی ئەو شارە خستەڕوو. |
News and events >



