رۆژی پێنجشه‌ممه 2016/4/14 له كۆلێژی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌غدا گفتوگۆی ماسته‌ر نامه‌ی خوێندكار فاطمة محمود حمه به ناونیشانی (معالجة الصحافة الكوردية للازمات بين اقليم كوردستان العراق والحكومة الاتحادية .. دراسة تحليلية في جريدتي التآخي والاتحاد ) ئه‌نجامدرا كه بۆ یه‌كه‌مجار مامۆستایه‌كی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌شداری گفتۆگۆی ماسته‌رنامه‌یه‌ك بو له كۆلێژی راگه‌یاندنی به‌غدا. د. ئیبتیسام قادر، سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندنی له زانكۆی سلێمانی وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه به‌شداری گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌كه‌ی كرد. رایگه‌یاند كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه به ئاراسته‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری و توانسته زانستیه‌كان له نێوان هه‌ردوو زانكۆدا به گشتی و به‌شه‌كانی راگه‌یاندن به تایبه‌تی و وتیشی له ئاینده‌دا هه‌وڵی له‌و جۆره زیاتر په‌ره‌ی پێده‌درێت له نێوان هه‌ردولادا. پاش گفتوگۆیه‌كی چڕ كه له هۆڵی شه‌هید محه‌مه‌د باقر الصدر له كۆلێژی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چو ماسته‌رنامه‌كه به پله‌ی باش په‌سه‌ند كرا. لیژنه‌ی گفتوگۆ له‌م به‌ڕێزانه پێكهاتبوو: ا.م.د .حمدان خضر السالم سه‌رۆكی لیژنه ا.م. د إنمار وحيد فيضي ئه ندام د.ابتسام اسماعيل قادر ئه ندام ا.م د شكرية كوكز السراج ئه ندام و سه رپه رشتیار |
News and events >






