News and events‎ > ‎

مامۆستایەکی بەشی راگەیاندن چەند چالاکییەک لە زانکۆکانی بەریتانیا ئەنجام دەدات

posted Mar 25, 2020, 8:59 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Mar 25, 2020, 9:38 AM ]
مامۆستایەکی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا بەشداری چەند چالاکییەکی زانستی تایبەت بە مێدیا و خوێندنی مێدیا دەکات. 
مامۆستا بەرهەم خالید، مامۆستا لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لە لایەن زانکۆی وێست سکۆتلاندی بەریتانی و زانکۆی گلاسگۆ وە بە فەرمی بانگهێشت دەکرێت بۆ وتنەوەی چەند وانەیەک بە خوێندکارانی بەشی راگەیاندن و رۆژنامە نوسی لەو زانکۆیانە و بەشداری چەند چالاکییەکی دیکەی وەک وۆرک شۆپ و سیمینار و هەڵسەنگاندنی خوێندکاران دەکات.
رۆژی ١٧ی فێبریوەری وانەیەک دەربارەی رەوشی مێدیا لە هەرێمی کوردستان و خوێدنی مێدیا لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی پێشکەس بە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی خوێندنی مێدیا کرد لە زانکۆی وێست سکۆتلاند و خوێندکاران و بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆکە ئامادەی وانەکە بوون گفتۆگۆکرا دەربارەی رەوشی مێدیای کوردستان و بەراورد بە وڵاتی بەریتانیا.
هەروەها رۆژی ١٨ی ٢ کاری هەڵسەنگاندن بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی هەمان زانکۆ کرا لە بابەتی نوسینی هەواڵ و ئامادەکردنی ستۆری کە تێیدا تێبینی و سەرنج پێشکەش بە خوێندکاران کرا دەربارەی شێوازی نوسینی هەواڵ و ناونیشان و داڕشتی هەواڵ بۆ تەلەفزیۆن و رۆژنامە ماڵپەڕەکان بە رەچاوکردنی بنەماکانی هەواڵ.
رۆژی ١٨ی ٢ مامۆستاکەی بەشی راگەیاندن لە لایەن زانکۆی گلاسگۆ کە دووەم کۆنترین زانکۆیە کە خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە بانگهێشتکرا بۆ وتنەوەی وانەیەک بە خوێندکارانی ماستەر لە بواری کۆمۆنیکەیشن و مێدیای نێودەوڵەتی، کە تێیدا وانەیەک دەربارەی بنەماکانی کاری رۆژنامەنوسی وەک پەیامنێری نێودەوڵەتی خرایە روو لەگەڵ کورتەیەک دەربارەی مێدیای کوردی و چۆنیەتی روماڵکردنی ناوچە پڕ ململانێکان.







Comments