رۆژی سێشه‌ممه ١٣-١٢-٢٠١٦ له كۆلێژی راگه‌یاندنی زانكۆی به‌غدا گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندكار کریم عبداللە کریم البیضانی به ناونیشانی (دور التغطیة الاخباریة التلفزیونیة فی تشکیل اتجاهات الجمهور إزا‌ء الحشد الشعبي- دراسة مسحیة علی جمهور مدینة بغداد) ئه‌نجامدرا كه بۆ یه‌كه‌مجار مامۆستایه‌كی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌شداری گفتۆگۆی دکتۆرایەک بوو له كۆلێژی راگه‌یاندنی به‌غدا وەک ئەندامی لیژنەی گفتوگۆ. د. ئیبتیسام قادر، سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندنی له زانكۆی سلێمانی وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه به‌شداری گفتوگۆی تێزی دکتۆراکەی كرد. رایگه‌یاند كه ئاڵوگۆڕی مامۆستایان لە نێوان هەردوو بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی و کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی بەغداد هه‌نگاوێكی باشه به ئاراسته‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولادا. وتیشی له ئاینده‌دا هه‌وڵی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا دەدەن لە بواری زانستی و خول و کاری هاوبەش لە پێناو سود وەرگرتن لە توانی یەکتر لە پێناو بەرەو پێشبردنی خوێندنی راگەیاندن لە زانکۆکان‌دا. |
News and events >




