News and events‎ > ‎

مامۆستایەکی بەشی شوێنەوار بە توێژینەوەیەک بەشداری وۆرکشۆپێکی زانکۆیەکی ئیتاڵی دەکات

posted May 16, 2022, 11:03 AM by Barham Khalid Ahmed
مامۆستایەکی بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک سەبارەت بە ئەرشیفێکی ٧٠ ساڵە دەربارەی شوێنەوارەکانی دەشتی بتوێن بەشداری لە وۆرکشۆپێکی زانکۆی پیزا لە میزۆپۆتامیا کرد کە بە شێوەی ئۆنلاین رێکخرابوو.
لە رۆژی ١٦ی ٥ی ٢٠٢٢ زانکۆی پیزای ئیتاڵی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (Pisa in Mesopotamia) بە شێوەی ئۆنلاین، لە ۆرکشۆپەکەدا هەشت توێژینەوە دەربارەی تازەترین دۆزینەوە شوێنەوارییەکانی کوردستان پێشکەشکرا، (پ.ی.د. دڵشاد عەزیز مارف) مامۆستا لە بەشی شوێنەوار، لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی وەک هاوکار و توێژەرێکی هاوبەشی پرۆژە شوێنەوارییەکانی زانکۆی پیزا لە کوردستان بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی
Dlshad Marf (University of Sulaimani) – The Unpublished Iraqi Archives of the Fieldworks on the Rania Plain: 1957-1961.
بەشداری ۆرکشۆپەکە بوو.
جێی ئاماژەیە لە ۆرکشۆپەکەدا هەشت توێژینەوە پێشکەشکرا کە توێژەران جگە لە زانکۆی سلێمانی، لە زانکۆی پیزای ئیتاڵی و زانکۆی بەرلینی ئازاد لە ئەڵمانیا و زانکۆی دۆرتمۆندی ئەمریکیی و زانکۆی ئەمستردامی هۆڵەندی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری کوردستانەوە بەشداربوون
.
زانیاری دەربارەی وۆرکشۆپەکە لەم لینکەیە:
https://www.cfs.unipi.it/eventi/pisa-in-mesopotamia/ 


Comments