News and events‎ > ‎

مامۆستایەکی کۆلێژی زمان ٧٠ کتێبی بواری راگەیاندنی بەخشییە کتێبخانەی کۆلێژ

posted Jan 19, 2021, 11:53 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jan 21, 2021, 11:36 AM ]
مامۆستایەکی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی ٧٠ تایبەت بە بواری راگەیاندنی بەخشییە کتێبخانەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان کە دوان لە کتێبەکان دانراوی خۆیەتی.

رۆژی سێشەممە ١٩ی ١ی ٢٠٢١ د. ژینۆ عەبدوڵلا مامۆستا لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی سەردانی کۆلێژی کردوو ٧٠ کتێبی تایبەت بە بواری راگەیاندنی پێشکەشی کتێبخانەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان کرد.
د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان پێشوازی کردوو سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو مامۆستایەکرد لە بەرامبەر بەخشینی ئەو کتێبانە کە تایبەتن بە بواری راگەیاندن و سودی دەبێت بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو بوارە.


Comments