مامۆستایەکی بەشی راگەیاندن کە هاوکات خوێندکاری دکتۆرایە لە بەریتانیا ده‌بێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی (MECCSA) بۆ باشترین پهیـپهری كۆنفرانسی زانکۆی لێستەر .
سه‌مه‌د قادر له‌كۆنفرانسی ساڵانه‌ی (مێ كسا پێ جێ ئێن 2016) کە لە زانکۆی لێستەر بۆ ئاراستە نوێیەکانی توێژینەوەی مێدیا سازدرابوو توانی لە نێو ٤٠ توێژینەوەیی بەشداردا ببێتە خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین پهیـپهری كۆنفرانس و له‌لایه‌ن Milly Williamson نوێنه‌ری می كسا خەڵاتەکەی پێشكه‌ش كرا.
توێژێنهوهكهی (سه‌مه‌د قادر) کە لە رێگەی پرۆگرامی تواناسازی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنێت دەربارەی كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بوو له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی هه‌واڵ له‌كه‌ناڵه كوردییهكاندە کە هەردوو کەناڵی GK و KNN ی وەک نمونە وەرگرتوەو ئێستادا له‌دوا قۆناغی خوێندنی دكتۆرادایە له‌زانكۆی لیڤه‌رپۆڵ له‌به‌ریتانیا. |
News and events >

