News and events‎ > ‎

مامۆستایەکی راگەیاندن وەک نوێنەری وەزارەت بۆ زانکۆکانی ئێران دیاریکرا

posted Feb 26, 2017, 10:06 AM by Barham Khalid Ahmed

د. نەزاکەت حەمە حسێن، مامۆستای بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمەوە وەک نوێنەری وەزارەت بۆ زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشانکرا.


بە پێی فەرمانێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. نەزاکەت حەمە حسێن وەک نوێنەری وەزارەت بۆ هەماهەنگی کاروباری زانستی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندی باڵای هەرێم و ئێران دەستنیشانکرا.


د. نەزاکەت حسێن لەوبارەیەوە رایگەیاند هەردوو وەزارەت بە نیازی کاری هاوبەشن لە نێوان زانکۆکاندا لە بوارەکانی هەماهەنگی زانستی و ئاڵوگۆڕی خوێندکار و توانا زانستیەکان ئەوە جگە لە کردنەوەی زانکۆ و بەشی نوێ و وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەردوولا. 


Comments