رۆژی یەکشەممە ٢٠١٦/٨/٢٨ لە هۆڵی بابان ی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی مێژوو (بەختیار خدر عەبدوڵا) بە ناونیشانی (شاری سلێمانی لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨-١٩٧٩) ئەنجامدرا کە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسیی بوو دەربارەی شاری سلێمانی لە نێوان ئەو ساڵانەدا . پاش گفتوگۆیەکی چڕو پڕ و وردی زانستی لە لایەن لیژنەی زانستیەوە ماستەرنامەکە بە پلەیەکی باش پەسەند کرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک: ١-پ.ی.د دلێر اسماعیل حەقی شاوەیس سەرۆکی لیژنە ٢-پ.ی.د سۆزان کەریم مصطفی ئەندام ٣-پ.ی.د هێرش عەبدوڵا حەمە کەریم ئەندام ٤-پ.ی.د. ئاکۆ عەبدولکەریم محەمەد شوانی ئەندام و سەرپەرشتیار |
News and events >