رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٦/٩/٢٩ لە هۆڵی بابان ی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی جوگرافیا (رێباز لوقمان مستەفا) بە ناونیشانی (توانستە جوگرافییەکانی پلاندانان و گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە قەزای پێنجوێن بە بەکارهێنانی GIS) ئەنجامدرا کە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بوو لە دەربارەی پەرەثیدانی گەشتوگوزار لە قەزای پێنجوێن. پاش گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلی زانستی و ورد ماستەرنامەکە لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە بە پلەیەکی باش پەسەند کرا و وەرگیرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک: ١-پرۆفیسۆر د. جەزا تۆفیق طالب سەرۆکی لیژنە ٢-پ.ی.م فیروز حسن عزیز ئەندام ٣-د. لوقمان وسو عمر ئەندام ٤-پ.ی.د شیروان عمر رشید ئەندام و سەرپەرشتیار |
News and events >





