رۆژی دووشەممە ٢٠١٧/١/٢٣ لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (ڕێباز حەمە غەریب ئەحمەد) لە بەشی جوگرافیا بە ناونیشانی (دابەش بونی جوگرافی دەرامەتە ئاویەکان لەناوچەی هەورامان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان) ئەنجامدراو پاش گفتوگۆیەکی زانستی ورد لەلایەن لیژنەی گفتوگۆوە نامەکە بە پلەیەکی باش وەرگیرا. لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو: ١- پ.ی.د عطا محمد علاءالدین سەرۆکی لیژنە ٢-د.نالی جواد حمد ئەندام ٣-د.هەڵەت ڕەشید ئەندام ٤- پ.ی. فیرۆز حسن عزیز ئەندام و سەرپەرشتیار ٥- د.پێشەوا محمد علی ئەندام و سەرپەرشتیار |
News and events >



