News and events‎ > ‎

ماستەرنامەیەک لەسەر کەرتبوونی پارتە سیاسییەکانی باشوری کوردستان

posted Dec 20, 2016, 11:27 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Dec 20, 2016, 12:33 PM ]

رۆژی دووشەممە ٢٠١٦/١٢/١٩ لە هۆڵی بابان ی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی مێژوو (کاوە طیب جلال) بە ناونیشانی (کەرت بوون لە نێو پارتە سیاسییەکان لە باشوری کوردستان لە ١٩٧٦-١٩٨٨)  ئەنجامدرا. پاش گفتوگۆیەکی  زانستی تێر و تەسەل و ورد ماستەرنامەکە لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە بە پلەیەکی باش پەسەند کرا و وەرگیرا.

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک:

١-پ.ی.د. یاسین خالد حسن سەرۆكى ليژنە                            

٢-پ.ی.د. محمد عبداللە کاکەسور           ئەندام

٣-پ.ی.د. سامان حسین احمد ئەندام

٤-پ.ى.د. ئارام علی مستەفا ئەندام و سەرپەرشتيار


Comments