News and events‎ > ‎

ماستەرنامەیەک لەسەر رۆڵی کەناڵە ئاسمانییەکان لە گەشەپێدانی دبلۆماسی گشتی لە هەرێم

posted Jan 12, 2021, 10:45 AM by Barham Khalid Ahmed
لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (دێکان کاوە عبداللە) بە ناونیشانی (رۆڵی کەناڵە ئاسمانییەکان لە گەشەپێدانی دبلۆماسی گشتی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەچوو.
تاووتوێی ماستەرنامەکە لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رۆژی ١٢ی ١ی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. پاش نزیکەی  ٤ کاتژمێر گفتوگۆ لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە ماستەرنامەکە بە کەمێک دەستکاریییەوە بە پلەی زۆر باش وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

١- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. نەزاکەت حسین حمەسعید   زانکۆی سلێمانی              سەرۆکی لیژنە
٢-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. شێرکۆ جبار محمد          زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی          ئەندام
٣-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. بەهات حسیب علی          زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر          ئەندام
٤-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. هێمن مجید حسن            زانکۆی سلێمانی                ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments