News and events‎ > ‎

ماستەرنامەیەک لەسەر رۆڵی مارکێتینگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

posted Jan 12, 2021, 10:31 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jan 12, 2021, 11:44 AM ]
لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (نەوشیروان فەرەج احمد) بە ناونیشانی (رۆڵی مارکێتین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە زیادکردنی فرۆشدا) بەڕێوەچوو.
تاووتوێی ماستەرنامەکە لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رۆژی ١٠ی ١ی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. پاش نزیکەی  ٤ کاتژمێر گفتوگۆ لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە نامەکە بە کەمێک دەستکاریییەوە بە پلەی زۆر باش وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
١- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.پاڤێ جمیل احمد             زانکۆی سلێمانی              سەرۆکی لیژنە
٢-پرۆفیسۆری یاریدەدەر م. هەردەوان محمود کاکەشێخ  زانکۆی سەڵاحەدین               ئەندام
٣- د. کاروان علی قادر                                 زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی      ئەندام
٤-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. نەزاکەت حسین حمەسعید   زانکۆی سلێمانی             ئەندام و سەرپەرشتیار




Comments