رۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/١١/١٦ لە هۆڵی بابان ی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی (ژاڵە عثمان عبداللە) بە ناونیشانی (رۆڵی شارنشینی گەشەپێدانی تاکگەرایی لە هەرێمی کوردستان- شاری سلێمانی بە نمونە) ئەنجامدرا. پاش گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلی زانستی و ورد ماستەرنامەکە لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە بە پلەیەکی باش پەسەند کرا و وەرگیرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک: ١-پ.ی د. سلیم بطرس الیاس سەرۆکی لیژنە ٢-پ.ی.د. محمد حسین محمد شوانی ئەندام ٣-د. کەژاڵ حسین محمد ئەندام ٤-پ.د. جەزا توفیق طالب ئەندام و سەرپەرشتیار ٤-پ.ی.د. نجاة محمد فرج ئەندام و سەرپەرشتیار |
News and events >
