News and events‎ > ‎

ماستەرنامەیەک سەبارەت بە جلوبەرگ لە شوێنەوارەکانی کوردستاندا

posted Feb 10, 2016, 2:05 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Feb 10, 2016, 2:07 PM ]

رۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٢/١٠ لە بەشی شوێنەواری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان گفتوگۆی  ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ‌هاژە عبدالجبار رضا بە ناونیشانی (الازياء والملابس في آثار كوردستان من الالف الثالث الى الالف الثاني ق.م) ئەنجامدرا کە لێکۆڵینەوە بو لەو جلو بەرگانەی لە هەردو هەزارەی سێیەم و دوەمی پێش زاین لە شوێنەوارەکانی کوردستاندا دۆزراونەتەوە. پاش گفتوگۆیەکی زانستی چڕوپڕ نامەکە بە پلەی ئیمتیاز وەرگیرا.

 

لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

 

١- پ.ی.د. عامر عبدالله الجميلي_زانکۆی بە‌غداد        سەرۆکی لیژنە

٢-د. رافدة عبدالله عبدالصمد_زانکۆی سلێمانی          ئەندام

٣-د. نضال محمود حاج درويش_زانکۆی سلێمانی        ئەندام

٤- د. کۆزاد محەمەد ‌احمد_زانکۆی سلێمانی            ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments