رۆژی سێشەممە ٢٠١٧/١/١٧ لە هۆڵی بابان ی کولێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی (باخان احمد محمد) بە ناونیشانی (پەیوەندی رەفتاری کۆمەڵایەتی گەنجان بە بێکارییەوە) کە توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە ناوشاری سلێمانی ئەنجامدرا. پاش گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلی زانستی و ورد ماستەرنامەکە لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە بە پلەیەکی باش پەسەند کرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک: ١-پ.ی.د. حسین اسماعیل علی سەرۆکی لیژنە ٢-د. میران محمد ساڵح ئەندام ٣-د. ئارام علی فرج ئەندام ٤-پ.ی.د. نجاە محمد فرج ئەندام و سەرپەرشتیار |
News and events >




