News and events‎ > ‎

ماستەرنامەیەک سەبارەت بە رەنگدانەوەی کارکردنی ژنان لەسەر پەروەردەی منداڵ

posted Jul 4, 2020, 12:52 PM by Barham Khalid Ahmed
لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی نامەی خوێندکار کانیاو ئیبراهیم کەریم بە ناونیشانی رەنگدانەوەی کارکردنی ژنان لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ کە توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.


رۆژی ٩ی ٦ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابان گفتوگۆی ماستەرنامەکە بە شێوەی  ئۆنلاین ئەنجامدرا و پاش نزیکەی ٣ کاتژمێر گفتوگۆی زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، نامەکە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:

پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. ژیا عباس قادر                      سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. جوان اسماعیل بکر                ئەندام
 د. زانا احمد پیرداود                                              ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.واحدە حمە وەیس                   ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments