News and events‎ > ‎

ماستەرنامەیەکی مێژوو دەربارەی گرنگی شار وەک ناوەندی گەشەکردنی شارستانیەت

posted Jul 4, 2020, 12:06 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jul 4, 2020, 1:26 PM ]
 لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی نامەی خوێندکار کامیل حەبیب رشید بە ناونیشانی شار وەک ناوەندی گەشەکردنی شارستانیەت، شارەکانی هەرێمی خوراسان بەنمونە، سەدەی ٤ و ٥ بەنمونە بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا.

رۆژی ٨ی ٦ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابان گفتوگۆی ماستەرنامەکە بە شێوەی نیمچە ئۆنلاین ئەنجامدرا و پاش نزیکەی ٣ کاتژمێر گفتوگۆی زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، نامەکە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:

پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. ئاراس فریق زەینەڵ                 سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. مهدی عثمان هروتی                ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. رابیعە فتاح شیخ محمد             ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.شوان عثمان مصطفی             ئەندام و سەرپەرشتیار




Comments