رۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٨/٢٤ لە هۆڵی بابان ی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی مێژوو (رێباز عەبدولکەریم قادر) بە ناونیشانی (پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٩) ئەنجامدرا کە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسیی بوو . پاش گفتوگۆیەکی وردی زانستی لە لایەن لیژنەی زانستیەوە ماستەرنامەکە بە پلەیەکی باش وەرگیرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک: ١-پ.ی.د یاسین خالید حەسەن سەرۆکی لیژنە ٢-پ.ی.د پشکۆ حەمە تاهیر عەبدولرەحمان ئەندام ٣-پ.ی.د هۆشمەند عەلی مەحمود ئەندام ٤-پ.ی.د. کەمال عەلی محەمەد ئەندام و سەرپەرشتیار |
News and events >


