News and events‎ > ‎

مایکڵ گەنتەر میوانی زانستە مرۆڤایەتیەکان دەبێت

posted May 15, 2016, 11:57 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated May 15, 2016, 11:57 AM ]

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەی داهاتوو دوو کۆڕ بۆ هەریەک لە نوسەری بەناوبانگی ئەمریکی، مایکڵ گەنتەر و سەردار عەزیز، نوسەرو روناکبیڕ سازدەکات.

لیژنەی رۆشنبیری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان رۆژانی ١٧ و ١٨ ی ئایار دوو کۆڕ بۆ مایکل گەنتەر و سەردار عەزیز رێکدەخات.



.ڕۆژی سێ‌ شەممە 2016/5/17 کۆڕێک بەڕێوە دەچێت بەناونیشانی "كێشەکانی دوای بەدەوڵەتبون" لە لایەن مایکڵ گەنتەر مامۆستای زانستە سیاسەکان لە زانکۆی تێنێسیی کە زیاتر لە حەوت کتێبی دەربارەی خەباتی کورد نوسیوەو یەکێکە لە نوسەرو پسپۆڕە سیاسییە دیارەکانی ئەمریکاو جیهان.


هەروەها رۆژی چوار شەممە 2016/5/18، بابەتێك بەناونیشانی (بایۆ پۆلەتیك) بۆ نوسەر و رۆشنبیر د.سەردار عەزیز مامۆستای زانکۆ لە ئەیرلەندا بەڕێوەدەچێت کە خاوەنی چەندان بڵاوکراوەو نوسینە لە بوارەکانی سیاسەت و دبلۆماسیەت. 



شوێن: هۆڵی كۆماری كوردستان لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلێمانی. .كاتژمێر: 11 بەیانی، هاتن بۆ هەمووانە.


Comments