رۆژی پێنچشەممە ٢٩-٣-٢٠١٨ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان مەراسیمی کۆتایی داهێنەرانی عێراقی بەڕێوەچوو کە تێیدا چەن کەسایەتیەکی شاری سلێمانیش خەڵاتکران. مەراسیمەکە بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و حاکم رزگار محەمەد ئەمین دادوەری پێشوی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و د. خەسرەو جێگری سەرۆکی زانکۆ و د. ئیبتیسام ئیسماعیل راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەڕێوەچوو. د. ئیبتیسام ئیسماعیل بە ناوی زانکۆی سلێمانیەوە بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو خەڵاتکردنی داهێنەرانی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد لە پێناو زیاتر بەرەو پێشبردنی زانست و توانای داهێنان لە سەرجەم بوارەکاندا کە دواجار بە بەرژەوەندی کۆمەڵگا دەشکێتەوە و هیوای خواست کەرەستەو پێداویستی بخرێتە بەردەم توێژەرانی عێراق و کوردستان لە پێناو بەردەوامبون لە داهێنان و پەرەدان بە توانا زانستیەکانیان. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵات بەخشرایە چەن داهێنەرێک. |
News and events >
