News and events‎ > ‎

مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکار لەزانکۆ بە شێوازی راستەوخۆ

posted Jul 26, 2016, 1:46 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Aug 2, 2016, 12:13 PM ]

مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکار بە شێوازی راستەوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە بەشی راگەیاندن و ئەو بەشانەی دیکە کە راستەخۆ خوێندکار وەردەگرن 


١.دەرچوانی ئەمساڵ ٢٠١٥-٢٠١٦ لە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی دەتوانن فۆرم وەربگرن بەمەرجێک کۆنمرەی لە ٦٠ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت.

٢.دەرچوانی ساڵی رابردوو ٢٠١٤-٢٠١٥ کە لە هیچ زانکۆیەکی حکومی و ئەهلی وەرنەگیراون و کۆنمرەیان زیاترە لە ٦٠ و تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت دەتوانن فۆرم وەربگرن.

٣.دەبێت داواکار تەنها فۆرمی یەک بەش یاخود کۆلێژ وەربگرێت. 

٤.دەرچوانی ساڵانی پێشو یان ئەوانەی تەمەنیان زیاترە لە ٣٠ ساڵ دەتوانن بە سیستمی پارالێل داواکاری پێشکەش بکەن.

٥.خوێندکار راستەوخۆ لە بەشی تۆماری بەش و کۆلێژ دەست بە کارەکانی دەکات و فۆرم وەردەگرێت.

٦.خوێندکار لە ئێستاوە هەتا ٢٠١٦/٨/٢٨ دەتوانێت لە بەشی تۆماری کۆلێژەکان فۆرم وەربگرێت.

٧.خوێندکار تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدات و چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت لەو بەشەی دەیەوێت لێی وەربگیرێت لە نێوان ماوەی ٢٠١٦/٨/٢٨ هەتا ٢٠١٦/٩/١ .

٨.نمرەی ئامادەیی ٦٠٪ ی لەسەرە و ٤٠٪ ی لەسەر تاقیکردنەوەی نوسین دەبێت و بە ئەنجامی هەردوکیان خوێندکار دەچێتە پێشبڕکێوە بۆ وەرگرتن. تاقیکردنەوی زارەکی بۆ زانینی شیاوی خوێندکارەو نمرەی لەسەر نیە.

٩.لە ٢٠١٦/٩/١٨ ناوی خوێندکارانی وەرگیراو رادەگەینرێت.

١٠.هەر خوێندکارێک بەم سیستەمە وەربگیرێت مافی پێشکەشکردنی لە رێگەی زانکۆلاین نامێنێت، بەڵام ئەگەر وەرنەگیرێت دەتوانێت زانکۆلاین پڕبکاتەوە. 

Comments