News and events‎ > ‎

پرۆژەیەکی هەماهەنگی زانستی لە نێوان زانکۆی لیڤەرپول و سلێمانی

posted Jun 14, 2018, 7:55 AM by Barham Khalid Ahmed

هەردوو زانکۆی لیڤەرپولی بەریتانی و زانکۆی سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هەماهەنگی و کۆمەکی زانستی گەڵاڵە دەکەن.
رۆژی ١٤ ی ٦ ی ٢٠١٨ پرۆفیسۆر دۆگلاس شوێنەوارناس لە زانکۆی لیڤەرپول سەردانی زانکۆی سلێمانی کرد و لەگەل د. ئیبتیسام ئیسماعیل راگری کۆلێژ و د. کۆزاد ئەحمەد سەرۆکی بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی کۆبونەوەو باسیان لە ئەنجامدانی پرۆژەیەک کرد لە نێوان هەردوو زانکۆدا.
د. سەمەد قادر نوێنەری هەردوو زانکۆ دەربارەی پرۆژەکە رایگەیاند کە مەبەست لە هەماهەنگی زانستی و کۆمەکی زانستیە لە پێناو پێشخستنی زانست لە زانکۆی سلێمانی و خزمەتکردن بە خوێندکاران.
 هەریەک لە یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشەکانی مێژوو، راگەیاندن و چەند مامۆستایەک ئامادەی دانیشتنەکەبوون کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Comments