لە بەردەم کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان پێشانگایەکی کتێب دەکرێتەوە و نرخی کتێبەکان بە ڕیژەی ٣٠٪ داشکاندنی بۆ کراوە. پێشانگاکە لە رۆژی ٢٠١٦/١/١١ کراوەتەوەو لەبەر رەچاوکردنی دۆخی ئابوری خوێندکاران داشکاندنی بۆ نرخی کتێبەکان کراوەو پێشانگاکە کتێبی جۆراوجۆر لە سەرجەم ناونیشانەکان و بوارە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت کە بۆ ماوەی دو هەفتە بەردەوام دەبێت. |
News and events >




