راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە چوار مامۆستای بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ لە پای وەرگرتنی نازناوی زانستی و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە ئەرکە زانستییەکانیاندا. رۆژی دووشەممە ٢٨ی ١٠ی ٢٠١٩ د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر بە ئامادەبونی سەرۆکی بەشە زانستییەکانی کۆلێژ بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە چوار مامۆستای ژن کە سەرکەوتوانە خولی پێداگۆجیان تەواوکردووە و نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر-یان بەدەستهێناوە. لە وتەیەکدا راگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە مامۆستاکان کردو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە پرۆسەی خوێندن و راپەراندنی ئەرکە زانستییەکانیاندا. دواتر بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستاکان کە بریتیبون لە هەریەکە لە: شۆخان ئەبوبەکر لە بەشی راگەیاندن. هاژە عەبدولجەبار لە بەشی شوێنەوار. باخان ئەحمەد لە بەشی کۆمەڵناسی و سازان کەریم لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی. |
News and events >














