راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و مامۆستای بەشی راگەیاندن، د.ئیبتیسام ئیسماعیل قادر بە توێژینەوەیەک بەشداری کۆڕبەندی کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی بەغداد دەکات کە بەناونیشانی رۆڵی سەنتەرەکانی رای گشتی لە دروستکردن و وەرگرتنی بریاردا سازکرابوو. کۆڕبەندەکە لە لایەن کۆلێژی راگەیاندن و سەنتەری راپرسی کۆلێژەکەوە لە رۆژی ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ لە زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بە تاوتێکردن و گفتوگۆکردنی رۆڵی سەنتەرەکانی کۆکردنەوە و روپێوی رایگشتی لە دروستکردنی بڕیار و بڕیارداندا. پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئیبتسام ئیسماعیل بە بابەتێک بە ناونیشانی واقیعی ئێستای سەنتەرەکانی رایگشتی لە هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندەکەبوو کە تێیدا بە شێوەیەکی زانستی گرنگی سەنتەرەکان و رۆڵیان لە دروستکردنی بڕیاردا بۆ بەشداربوانی کۆڕبەندەکە خستبوە ڕوو لە کۆتاییشدا بڕوانامەی سوپاس و بەشداریکردن بە راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەخشرا. |
News and events >