راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی کۆلێژی راگەیاندنی الاهرام الکندی لە وڵاتی میسر دەکات کە تایبەت بوو بە راگەیاندن و فەرهەنگی گۆڕانکاری. کۆنفرانسەکە لە لایەن کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی الاهرام الکندی میسریەوە رێکخرابوو کە تایبەت کرابوو بە راگەیاندن لە وڵاتانی عەرەبی و فەرهەنگی گۆڕانکاری کە تێیدا د. ئیبتیسام ئیسماعیل راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی توێژینەوەیەکی تێدا پێشکەشکرد و رۆڵی مێدیای کوردستان و عێراقی خستەڕوو لە پرۆسەی گۆڕانکاری رۆشنبیری و فەرهەنگیدا. راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەروەها سەردانی بارەگای رۆژنامەی الاهرامی میسری کردوو لە لایەن سەرنوسەر و دەستەی نوسەرانی رۆژنامەکەوە پێشوازی کران و یەکەم ژمارەی رۆژنامەکەیان وەک دیاری بەخشیە د. ئیبتیسام ئیسماعیل |
News and events >




