News and events‎ > ‎

رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی خول پرۆگرامی ئاشتی لە رێگەی میانڕەوی بۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبرد

posted Jul 15, 2020, 12:01 PM by Barham Khalid Ahmed

رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی بە هاوکاری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بە سەرپەرشتی د.ئیبتیسام ئیسماعیل قادر، خولێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەردوو بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی بە شێوەی ئۆنلاین کردەوە.


ئامانج لە کردنەوەی خولەکە بریتی بوو لە رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی بیری توندڕەوی و زەمینەسازیکردن بۆ بیری میانڕەوی و هەروەها ئاشناکرد ن و راهێنانی مامۆستایانی زانکۆ بە هۆکارەکانی بیری توندڕەوی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی بیری توندڕەوی لای خوێندکارانی زانکۆ.

خولەکە بە ناونیشانی پرۆگرامی ئاشتی لە رێگەیا میانڕەوی بە شێوەی ئۆنلاین و لە ماوەی رۆژانی ١٣ و ١٤ و ١٥ ی تەمووز بەرێوەچوو. خولەکە لە لایەن راهێنەری نێودەوڵەتی پیتەر کنوپە  شارەزا لە بواری میانڕەوی ئەنجامدرا. ئەوەش پاش زنجیرەیەک لە کۆبونەوەی ئامادەکاری لە نێوان هەردوو بەڕێزان د.پشتیوان فەرەج محەمەد و رەنجدەر خالید لە رێکخراوی سپارک و د. ئامانج حەسەن احمد، یاریدەدەری راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.


رۆژانی یەکەم و دووەمی خولەکە تایبەت بوو بە خستنەڕوو بایەخی میانڕەوی و ناسینەوەی نیشانەکانی کەسی توندڕەو و دەستنیشانکردنی گرنگترین هۆکارەکانی بەرهەمهێنانی بیری توندوتیژی و تیرۆر. هەروەها رۆژی سێیەمی خولەکە تایبەت بوو بە گرنگترین ئەو هەنگاوە خێرایانەی کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت مامەڵە لەگەڵ کەسی توندڕەو بکرێت و چارەسەری خێرای بۆ ئەنجام بدرێت.


رێکخراوی سپارک سەر بە وڵاتی هۆڵەندایە و گرنگی بە بواری خوێندنی باڵا و هاوکاریکردنی پەنابەران و پێشکەشکردنی هاریکاری و کۆمەک بۆ دەستپێشخەری هەلی کار دەدات بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە پاشماوەی جەنگن بە مەبەستی پێشخستنی کۆمەڵگا بەرەو ئاشتی و ئاوەدانی و سەقامگیری.


Comments