کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی ۆرکشۆپێکیان دەربارەی مێدیای کۆمەڵایەتی گەشەکردو بۆ پسپۆرێکی بواری سۆشیال مێدیای ئەمریکی رێکخست. بە سپۆنسەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و لە چوارچێوەی پرۆگرامی سەردانی خەڵکانی پرۆفێشناڵی ئەمریکی، رۆژی چوارشەممە ٢٩-٨-٢٠١٨ لە هۆڵی بابانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ۆركشۆپێک بۆ سام سیڵمان توێژەر لە زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکی رێکخرابوو. ۆرک شۆپەکە بە بەشداری د.کاوە ئەمین، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و میوانانی دەرەوە بەڕێوەچوو. ۆرکشۆپەکە دەربارەی گرنگی و کاریگەری و شێوازی بەکارهینان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بوو کە تێیدا توێژەر تیشکی خستە سەر چەند رەهەندێکی گرنگی بواری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و چۆنێتی جیاکردنەوەی هەواڵ و وێنەی راستەقینە لە هەواڵە چەواشە و ناراستەکان، هەروەها باسی لە چۆنێتی جەختکردنەوە و پشتراستکردنەوەی زانیارییەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کرد بە تایبەت لە بواری رۆژنامەنوسی و مێدیادا. ۆرک شۆپەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند و تێیدا پسپۆڕە ئەمریکیەکە وەڵامی سەرنج و پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە کە تایبەت بوون بە رۆڵ و پێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە ژیانی رۆژانەی خەڵکدا و چونێتی دروست بەکارهێنانی ئەو تۆڕانەو سود وەرگرتن لە زانیاریەکانی. |
News and events >
