News and events‎ > ‎

ۆرکشۆپی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو

posted Feb 14, 2019, 12:33 PM by Barham Khalid Ahmed
لیژنەی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وۆرک شۆپێکی بۆ کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان رێکخست کە ئامانج لێی راهێنانی تواناکانی مامۆستایان بوو لە بواری پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ٢ی ٢٠١٩ لە راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو کە تێێدا کۆمەڵێک مامۆستا لە سەرجەم بەشە زانستیەکانی کۆلێژ بەشداریان تێداکرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە، د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ لە وتەیەکدا باسی گرنگی ئەو هەنگاوانەی کرد لە نێوان زانکۆ و دامودەزگاکانی حکومەتدا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵگا لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان.

وۆرکشۆپەکە لە لایەن هەریەک لە راهێنەران علاء صبیح عبداللە و روا‌‌‌‌ء حمدی رشید پێشکەشکرا و تێیدا باسیان لە گرنگی پێکەوە ژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی کرد بە تایبەتی لە کۆمەڵگای عێراقی کە کۆمەڵگایەکی تێکەڵە لە نەتەوە و ئاین و مەزهەبی جیاواز بە تایبەت لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی. لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا راهێنەران باسیان لە ململانێ و هونەری بەڕێوەبردنی ململانێ و رێگاکانی زاڵبون بەسەر ململانێدا کرد بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

مامۆستایانی بەشدار لە وۆرکشۆپەکە بە سەرنج و تێبینیەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و گفتۆگۆیان دەربارەی بابەتەکە. هەروەها لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا مامۆستایان سەرنج و پێشنیازەکانی خۆیان دەربارەی بابەتەکە ئاراستەی لیژنەی هەمیشەیی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی کرد لە ئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.



 
Comments