News and events‎ > ‎

رێزلێنانێک بۆ راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان

posted Sep 16, 2019, 12:59 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Sep 16, 2019, 11:14 PM ]
راگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە سەیدسادق خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە بەرامبەر هاوکاری و پاڵپشتییە زانستییەکانی بۆ کۆلێژەکە.

رۆژی دووشەممە ١٦ی ٩ی ٢٠١٩ نوێنەری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە سەیدسادق سەردانی راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانیان کرد لە زانکۆی سلێمانی و لایەن راگری کۆلێژەوە پێشوازیکران.

د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەلایەن د. سەلام عەبدولکەریم، راگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەید سادق و مامۆستا ماجید خەلیل سەرۆکی بەشی مێژوو خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا لە پای هاوکاری بەردەوامی زانستی بۆ کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان و سوپاسی هەوڵەکانیان کرد کە بەردەوام لە خەمی بەرەو پێشبردنی کۆلێژەکە بووە لە هەموو رووەکانەوە. 

لە لای خۆشییەوە د. ئیبتیسام ئیسماعیل سوپاسی کردن و بەڵێنیدا لە هاوکارییەکانی بەردەوام بێت لە پێناو زیاتر گەشەپێدانی کۆلێژەکە لە رووی زانستییەوە بە تایبەت هەماهەنگی زانستی لە نێوان هەردوو کۆلێژدا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش ئەنجام بدەن بە ناونیشانی شارەزور.. شارستانێەتێکی دێرین و جوگرافیایەکی زێڕین.
 


Comments