رۆژی دوشەممە ٦-٢-٢٠١٧ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکاندا بە ئامادەبونی راگر و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشە زانستیەکانی کۆلیژ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە د.جەزا تۆفیق تاڵب لە بەرامبەر ئەرک و خزمەتی وەک راگری سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رابردوودا. لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە وتەیەکی کورتدا بە ناوی راگرایەتی و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە سوپاسی د.جەزا تۆفیق ی کرد لە بەرامبەر ئەرک و ماندوبونی لە ماوەی رابردودا کە وەک راگری سکوڵ خزمەتی کۆلێژەکەی کردووە و پاشان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راگری پێشوو. لە بەرامبەردا د. جەزا تۆفیق تاڵب سوپاسی راگری نوێ و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کرد کە لە ماوەی دەست بەکاربونیدا هاوکاری بوون هیوای سەرکەوتن و بەڵێنی هاوکاری بە راگری نوێدا لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا. |
News and events >
