بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دوو سیمیناری ئەنجامدا. سیمیناری یەکەم لە ژێر ناونیشانی (لە پەێوەندی سۆزداریەوە بۆ پشێوی دەرونی) بۆ توێژەری کۆمەڵایەتی سامان سیوەیلی رێکخراو خوێندکاران بەشداری گفتوگۆکانیان کرد دەربارەی باسەکە. هەروەها سیمینارێک بۆ فایەق سەعید لە هەمان بەش سازدرا لە ژێر ناونیشانی (پۆستراومای مناڵان-کاریگەرییە دەرونی وپەروەردەییەکانی ) کە تێیدا باسی کاریگەریەکانی توندوتیژی و جەنگ کرا لەسەر دەرونی مناڵان و خوێدنکارانیش بە سەرنج و تێبینیەکانیان باسەکەیان دوڵەمەندکرد. |
News and events >





