بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانەی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی دەکاتەوە کە فۆرمی تایبەت بە بەشی راگەیاندنیان پڕکردوەتەوە و نمرەکانیان لە ٦٠٪ زیاترە کە سبەی چوارشەممە ٢٠١٦/٩/٢١ کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە بەشەکە ئەنجام دەدرێت. هەر خوێندکارێک ئامادەنەبێت مافی کێبڕکێ و وەرگرتنی لە بەشی راگەیاندن نامێنێت. تاقیکردنەوەکە بە شێوەی نوسین دەبێت لە بەشی راگەیاندن لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی و باشترە خوێندکار لە کاتژمێر ٩ لە بەشی راگەیاندن ئامادەبێت. |
News and events >

