شاندێکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی پرۆتێستانت لە شاری بۆخومی ئەڵمانیا دەکەن و لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانستی هەردوو زانکۆ‌دا چەند چالاکییەکی زانستی ئەنجامدەدەن.
رۆژی ٣ی ٧ی ٢٠١٩ شاندەکەی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێك هاتبوون له پ،ی د. نیان نامق صابر، پ،ی. د. ژیا عباس قادر ، د. لوقمان صالح كریم –رێكخه‌ری پرۆژه، شنیا شوان – خوێندكاری قۆناغی سێیه‌می به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی) له چوار چێوه‌ی پرۆژه‌ی CoBoSUnin I-III سه‌ردانی زانكۆی Protestant University of Applied Sciences كرد له وڵاتی ئه‌ڵمانیاو له‌لایه‌ن شاندی زانكۆی ئه‌ڵمانی كه پێكهاتبوون له پ، د.چنور قادری- سه‌رۆكی پرۆژه، پ،د. كرستین سۆنێنبێرگ، خوێندكاری دكتۆرا لیزا دۆننبێرك ، نیكلاس روخهر خوێدكاری به‌كالۆریۆس پێشوازیان لێكرا.
لە میانی گەشتە زانستیەکەیاندا کە ماوەی ٩ رۆژی خایاند شاندی بەشی کاری کۆمەڵایەتی زانكۆی سلێمانی و شاندی زانكۆی ئه‌پلاید ساینس Public Conference یان رێكخست چه‌ند چالاکییەکی زانستی‌یان ئەنجامدا. سەرەتا شاندەکە سه‌ردانی سێ مۆزهخانەی هونه‌ری و مێژوویی کرد کە په‌یوه‌ندیدارن به وانه‌ی ئیستاتیكای پهروهو جێندهرو كاونسلین و راهێنانی به‌ند كراوان به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن لێیان به تایبه‌تی بۆ وانه‌ی ئیستاتیكای په‌روه‌رده‌و جێندهرو كاونسلێنگ كه له به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سلێمانی ده‌خوێندرێت. پاشان گفتوگۆکانی هەردوو شاند ئەنجامدرا دەربارەی پرۆژه‌ی نوسینی دو كتێبی كوردی و ئینگلیزی له بواری كاری كۆمهڵایهتیداو پێداچوونه‌وه به‌و بابه‌تانه‌ی كه ناردرابوون به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنیان و چاكردنی ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی كه له بابه‌ته‌كاندا هه‌بوون. لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە ئامادەکارییە زانستی و هونەرییەکانی ئەو کۆنفرانسە هاوبەشەی نێوان هەردوو زانکۆی سلێمانی و بۆخوم کە بریاره له ئۆكتۆبه‌ری 2019 له زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه بچێت،به مه‌به‌ستی زیاتر یه‌كخستنی بۆچوونی هه‌ردولا له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانس به راوێژكردن له گه‌ڵ به‌رێز د.ئیبتیسام راگری كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان هەر لەو میانەشدا شاندەکە له گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی د. كارین ملۆدۆخ، کۆبونەوە بۆ دیاریكردنی گرنگترین پێویستییه لۆجیستییه‌كان و چۆنیه‌تی دابینكردنی وه‌رگێره‌كان و شێوازی خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنفرانس. پاشان گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی هه‌ردو خوێندكار نیكلاس له زانكۆی ئه‌پڵاید ساینس و خوێندكار شنیا شوان له به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا و کورتەیەکیان دەربارەی توێژینەوەکانیان پێشکەشکرد و لەو چوارچێوەیەشدا سێ چاوپێكه‌وتن ئەنجامدرا له‌لایه‌ن خوێندكار شنیا شوان له گه‌ڵ پسپۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له ولاتی ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری پهنابهراو رۆڵی سوشیال ۆركهر تیایدا. لە بەشیكی دیکەی سەردانەکەدا دوو بابه‌ت پێشکەشکرا له‌لایه‌ن شاندی ئه‌ڵمانی ، هه‌روه‌ها سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی له كۆنفرانسی گشتی زانكۆی بۆخوم له لایه‌ن ئەندامانی شاندی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه به‌رێوه‌چوو: - پ. ی.د. ژیا عباس قادر به‌ناونیشانی ،Violence against women in Kurdistan - پ. ی.د.نیان نامق صابر به‌ناونیشانی Counselling needs for refugees - د. لوقمان صالح كریم به‌ناونیشانی the role of social work in crisis situation- opportunities and challenges in working with NGOs.
لە کۆتایی گەشتە زانستییەکادا هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی بۆ پرۆژه‌ی CoBoSUnin I-II ئەنجامدرا و گفتوگۆکرا دەربارەی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه ده‌شێت له ئاینده‌دا سودیان هه‌بێت.
|
News and events >







