News and events‎ > ‎

شاندێکی ئیتاڵی لە بواری شوێنەوارناسی سەردانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکەن

posted Sep 13, 2021, 12:37 PM by Barham Khalid Ahmed
شاندێکی ئیتاڵی کە بەمەبەستی کنە و پشکینین لە بواری شوێنەوار لە هەرێمی کوردستانن سەردانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکەن و لەگەڵ ئەنجومەنی کۆلێج کۆبونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کاری زانستی هاوبەش.

رۆژی دووشەممە ١٣ی٩ی٢٠٢١ شاندێکی وڵاتی ئیتاڵیا بە دەستپێشخەری بەرێز سۆران یاسین، سکرتێری ئینستیتوتی کورد لە رۆما و د.لوکا کۆللیڤا کە پسپۆڕی شوێنەوارە و هەروەها رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لویجی سەردانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانیان کرد و لەلایەن د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێج  و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و د. کۆزاد ئەحمەد، سەرۆکی بەشی شوێنەوار و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنەوە پێشوازیکران و لە کۆبونەوەیەکدا رێککەوتن لەسەر  ئەنجامدانی کاری هاوبەش  لە بواری کوردناسی و لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی ۆورکشۆپ و کۆنفرانسی زانستی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی. 

 جگە لەوەش شاندەکە سەرقاڵی چەند پرۆژەیەکی دیکەن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەی کنە و پشکنین لە کەلار بەدیاریکراوی لە شوێنەوارێکی سەردەمی ئەشکانی کە گرنگییەکی زۆری هەیە. هەروەک بەرێز سۆران یاسین رایگەیاند کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمییەکانی ئیتاڵیا دروستکردووە و زیاتر لە ٢٠٠ توێژەر و پسپۆڕی رۆژهەڵاتناسی و کوردناسی لە ئیتاڵیا هاوکارییان دەکەن.


Comments