News and events‎ > ‎

سه‌ردانی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی پرۆتستانت ئه‌پلاید بۆ سلێمانی

posted May 16, 2016, 4:51 AM by Barham Khalid Ahmed

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی پرۆتستانت ئه‌پلاندی ئه‌ڵمانی میوانی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ سلێمانی كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان بون و چه‌ند رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان بۆ هه‌ماهه‌نگی ئیمزاكرد.

له‌ رۆژانی ٢٠١٦/٤/٢١ تا ٢٠١٦/٤/٢٨ وه‌فدێكی زانكۆ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ سه‌ردانی سلێمانیان كردو چه‌ند سیمینار و كۆڕێكیان بۆ سازدرا و هه‌ردو به‌ش له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ رێكه‌وتن بۆ كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی له‌ داهاتودا.


Comments