News and events‎ > ‎

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە زانکۆی بابل سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکات

posted Jun 21, 2021, 12:25 PM by Barham Khalid Ahmed
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە زانکۆی بابل سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکات و هەماهەنگی دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانس و پەیوەندی زانستی لە نێوان هەردوولادا.

رۆژی پێنجشەممە ١٠ی ٦ی ٢٠٢١ د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان پێشوازی کرد لە پرۆفیسیۆری یاریدەدەر د. احمد جاسم، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی مێژووی لە زانکۆی بابل و لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی د.ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر گفتوگۆکرا دەربارەی دروستکردنی پەیوەندی زانستی بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرک شۆپ و بڵاوکردنەوەی تویژینەوەی زانستی لە نێوان هەردوو زانکۆدا.
هەر لەو دیدارەدا د. احمد جاسم کتێبێکی خۆی دەربارەی جەنگی نێوان سعودیە و یەمەن پێشکەشی د. ئیبتیسام راگری کۆێژ کرد. 

Comments