News and events‎ > ‎

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی بەسەرکردەوە

posted Jan 19, 2021, 11:39 AM by Barham Khalid Ahmed
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی  قۆناغەکانی سێیەم و چوارەمی بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی بەسەرکردووە کە بە رەچاوەکردنی رێوشوێنە خۆپارێزییەکان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی سێشەممە ١٩ی ١ی ٢٠٢١ لە بەسەرکردنەوەیەکیدا، د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە یاوەری د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری خوێندنکاران سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی کرد بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە بەڕێوەچونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قۆناغەکانی سێ و چوار.

سەرۆکی زانکۆی بە یاوەری د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ و د.ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و ستایشی راگرایەتی و بەشەکانی کۆلێژ و لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد کە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەبەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست لە تاقیکردنەوەکانیاندا.
لە سەرەتای هەفتەوە بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەستیپێکردوەو پرۆسەکە بە شێوازێکی باش بەڕێوەدەچێت.




Comments