سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنوەی کۆتایی ساڵی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکات و لە نزیکەوە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بەسەر دەکاتەوە. رۆژی چوارشەممە ١٩ی ٦ی ٢٠١٩ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەیاوەری د.ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران سەردانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی كردو لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر راگری كۆلێژ و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر پێشوازیان لێكرا و بە یاوەری سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان لە کۆلێژ بەسەرکردوە. سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم خوێندکاران خواست و ستایشی راگرایەتی کۆلێژ و .لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد بۆ باش بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان |
News and events >






