News and events‎ > ‎

سەرۆکی زانکۆ سەردانی راگری نوێی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکات

posted Dec 29, 2016, 9:57 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Dec 29, 2016, 10:17 AM ]

رۆژی چوارشەممە ٢٨-١٢-٢٠١٦ د. رەزا حسن حسین، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە وەکالەت سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی لە دەستبەکاربونی د.ابتسام اسماعیل قادر، وەک راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە وەکالەت.
لە سەردانەکەیدا کە د.ئاراس فەریق زەینەڵ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران یاوەری بوو، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە راگری نوێی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان کرد و بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانی پێدا لە ئەرکی نوێیدا.
سەرەتای ئەم هەفتەیە پاش دەست لەکارکێشانەوەی د. جەزا تۆفیق طالب، سەرۆکی پێشوی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان. د.ابتسام اسماعیل قادر، سەرۆکی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە پێی فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک راگری نوێی کۆلێژ دەستبەکار بوو.


Comments