بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی کرد و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە. رۆژی سێشەممە ٢٩-٥-٢٠١٨ سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری د.ئاراس فەریق زەینەڵ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی کرد و لە لایەن د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژەوە پێشوازیکران و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژیان بەسەر کردەوە. رۆژی شەممە ٢٦-٥-٢٠١٨ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەستیپێکردو هەتا ناوەڕاستی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت. |
News and events >