بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان سیمینارێکی بۆ وریا خەفاف سازکرد دەرباری بومەلەرزە و کاریگەری لەسەر بەنداوی دەربەندیخان. رۆژی یەکشەممە ١٧-١٢-٢٠١٧ لە هۆڵی کۆماری کوردستانی زانستە مرۆڤایەتیان و بە ئامادەبونی راگری کۆلێژ و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران سیمینارێک دەرباری کاریگەری بومەلەرزە لەسەر بەنداوی دەربەندیخان بۆ ئەندازیار وریا خەفاف رێکخرا کە پسپۆڕی بواری زەویناسییە. لە سیمینارەکەدا وریا خەفاف بە شێوەیەکی زانستی باسی هۆکارەکانی بومەلەرزە و کاریگەری لەسەر بەنداوی دەربەندیخان خستەڕوو تێیدا تیشکی خستە سەر بومەلەرزەکەی مانگی رابردوی دەربەندیخان کە زیانی بە بەنداوی دەربەندیخان گەیاند. دواتریش بە گفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبوان سیمینارەکە کۆتایی هات. |
News and events >
